سعودیە دانی نا بە کوشتنی رۆژنامەنووسەکەدا
گۆڕانکاری لە ئیستخباراتدا بە سەرۆکایەتی محەمەد سەلمان دەکرێت


سعودیە دانی بە کوشتنی رۆژنامەنووسی قاشخچی دا ناو، پادشای ئەو وڵاتە شانشین جێگر محمەدی راسپارد بۆ کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە دەزگای ئیسخباراتی وڵاتەکەدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ تشرینی یەکەم، پادشای سعودیە، سەلمان عەبدولەعەزیز، لیژنەیەکی وەزاری پێکهێنا بەسەرۆکایەتی محەمەد سەلمان جێگری شانشین بەمەبەستی لابردن و داڕشتنی پەیکەری دەزگای ئیستخبارات.

پادشای سعودیە ئەو لیژنەیەی لە کوڕەکەی محەدی جێنشین و وەزیری ناوخۆ و جێگرەکەی عیبان و ئیبراهیم عەساف سەرۆکی دیوانی پادشایی و وەزیری دەرەوەو سەرۆکی دەزگای ئیستخبارات و سەرۆکی دەزگای ئەمنی دەوڵەت، دەبێت ئەم لیژنەیە لە ماوەی مانگێکدا راپۆرتی خۆی بەرزبکاتەوە. 

لەگەڵ دەرکردنی ئەو بریارەدا ژمارەیەکی بەرپرسی ئەمنی سعودیە لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

هەروەها سعودیە رایگەیاند کە ١٨ کەسیان بەتۆمەتی کوشتنی جەمال خاشقچی دەستیگیرکردووە کە قونسڵی ئەو وڵاتە لە شاری ئیستانبووڵ. 
  
ئەو دەستپێشخەریەی راگەیاندنی تاوانەکە لەلایەن پادشای سعودیەو ئەو دەزگایانەوە لە کاتێكدایە تا ئێستا تورکیا بەفەرمی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەی رانەگەیاندووە.



PM:12:39:20/10/2018