ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید درێژەی بە ئەنجامە خراپەکانیدا



لە خولی ئیسپانیاو لە یارییەکانی گەری نۆیەمدا، یانەی ریاڵ مەدرید درێژەی بە ئەنجامە خراپەکانیداو بە ئەنجامی ٢-١ بە یانەی لیڤانتی دۆڕا.
ریاڵ مەدرید هەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری کرد، بەڵام نەیتوانی بردنەوە تۆمار بکات و سەرەتا یانەی لیڤانتی لە خولەکەکانی ٧ و ١٣ دا بە دوو گۆڵی یاریزانان" مۆرالێس و مارتی پێشکەوت.
دواتر لە خولەکی ٧٢ مارسێلۆ گۆڵێک بۆ یانەی ریاڵ مەدرید کرد، بەڵام یانەکەیە ٢-١ دۆڕاو خراپترین ژمارەی لە مێژووی یاریکردنیدا تۆمارکرد.





PM:03:10:20/10/2018