راهێنەری ریاڵ مەدرید لەسەر دوورخستنەوەی هاتە دەنگ



لەپاش ئەو شکستەی ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی لە گەری نۆیەمی خولی ئیسپانیا توژی هات، لە ئێستادا لە میدیاکانی ئیسپانیاوە دەنگۆی دوورخستنەوەی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لۆپتیگی هەیە.
ئەمڕۆ راهێنەرەکەی ریاڵ مەدرید لۆپتیگی  بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کردو باسی لە دوورخستنەوەی کرد.
لۆپتیگی وتی" من هەرگیز بیر لەوە ناکەمەوە هێندەی بیر لە دۆخی یانەکەم دەکەمەوە بیری هیچ شتێکی تر  ناکەمەوە، ئەمڕۆ ئێمە شایەنی بردنەوە بووین،نەدەبوایە بدۆڕاین دەبێت ئەم دۆخە تێپەڕێنین و دڵنیاشتان دەکەمەوە دەتوانیت خۆمان لەم ساتە رزگار بکەین و دڵی هاندەرانمان خۆش بکەین.




PM:06:29:20/10/2018