سپی دەنگی سەرۆک لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاودەکاتەوە

کۆمسیۆنی باڵای  هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوەو، هاوکات دەنگی سەرۆک لیستەکان بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرا کران، کە قوباد تاڵەبانی زۆترەتن دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

بەپێی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردەکانی هەرێم بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەنگی سەرۆکی لیستەکان بەمشێوەیەن:
- قوباد تاڵەبانی، یەکێتی: 182 هەزار و 551 دەنگ
- عەلی حەمە ساڵح، گۆڕان: 91 هەزار و 934 دەنگ
- شاسوار عەبدولواحید، نەوەی نوێ: 106 هەزار و 289 دەنگ
- هێمن هەورامی، پارتی: 47 هەزار و 436 دەنگ
- سۆران عومەر، کۆمەڵ: 42 هەزار و 459 دەنگ
- شێرکۆ جەودەت، بەرەو ئیسڵاح: 11 هەزار و 70 دەنگ



PM:11:52:20/10/2018