یەكگرتوو ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەكاتەوە

ئەنجومەتی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگەیاند ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردن پەسەند ناكەن وھەموو ڕێگەیەكی یاسایی بۆ ڕەتكردنەوەی دەگرنەبەر.

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە رایگەیاند،"دوای چاوەڕوانیەكی زۆر و تێپەڕبوونی سێ ھەفتە بەسەر ھەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە ٣٠ی ٩ ی ٢٠١٨ دا ، بەھۆی زۆری پێشێلكاریەكان و ساختە كاریەكانی دوو لایەنەكەی دەسەڵاتەوە ، سەرئەنجام كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی ھەرێم كە نەیتوانی متمانەی ئەنجومەنی كۆمسیاران بەدەست بھێنێ ، بەڵكو زۆرینەیەكی سادە و بەشێوەیەكی كرچ و كاڵ و لە نیوە شەودا ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكانی ڕاگەیاند".

ئەنجومەنی سیاسی ئەو حزبە لە بەیاننامەكەیاندا ئەوەشی خستوەتەروو، ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردن پەسەند ناكەن "ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆمان ڕادەگەیەنین و ئەم ئەنجامانە پەسەند ناكەین و تانە یان لێ دەدەین و ھەموو ڕێكارێكی یاسایی بۆ ڕەتكردنەوەی دەگرینە بەر".




PM:12:27:21/10/2018