هەولێر...تاوانبارێک دانی بە تاوانەکەیدا نا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێک کە کەسێکی لە ھەولێر کوشتبوو و دانی بە تاوەنەکەیدا ناوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21/10/2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ھاتووە "دوای ئەوەی لێکۆڵینەوە لەگەڵ تاوانبار (ب، ی، ع) کرا، کە کەسێکی لە بەرواری 9/10/2018  بە ناوی (کارزان فەرید ئەحمەد) لە (شاری ھەڕشەم 2) لەسەر ڕێگای بەحرکە کوشتبوو دانی نا بە تاوانەکەیدا نا".

پۆلیسی ھەولێر ھەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشداوە "تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوەش لەسەر ئەم دۆسیەیە بەردەوامە".



PM:02:05:21/10/2018