مارادۆنا ستایشی میسی دەکات


لە پاش ئەوەی لە هەفتەی رابردو مارادۆنا هێرشی توندی کردە سەر میسی و رایگەیاند ئەو هیچ سودێکی نیە بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئەگەر من راهێنەر بوومایە ئەو یاریزانەم بۆ ریزەکانی ئەرجەنتین بانگ نەدەکرد.
وتیشبووی ئەو بۆ کاپتینی ئەرجەنتین شیاو نیە لە هەموو یارییەک ٢٠ جار سەردانی تەوالێت دەکات.
ئەمڕۆ مارادۆنا لە قسەکانی پەشیمان دەبێتەوەو رایگەیاندووە میسی باشترین یاریزانی جیهانە.
مارادۆنا دەڵێت:' کەس ناتوانێت پەیوەندی نێوانی من و میسی تێکبدات، من ئەو قسانەم بە میسی نەوتووە مەبەستم یاریزانێکی تر بووە رۆژنامەنوسان ناتوانێت کەلێن لە نێوان من و میسی دروست بکەن.
میسی لە ئێستادا بەهۆی پێکانەوە لە یانەکەی دابڕاوەو ماوەی ٣ هەفتە دووردەکەوێتەوە.



PM:09:18:21/10/2018