پۆلیسى هه‌ولێر له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ى گیانله‌ده‌ستدانى مامۆستا ئایینییهكهوهرافەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی" كه‌وتووه، پۆلیسى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئه‌مڕۆ ڕێكه‌وتی (۲۲ / ۱۰ /۲۰۱۸) كاتژمێر (۱۰) ى به‌یانی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه به بوونی ڕووداوێكی خۆكوژی له (مزگه‌وتی شێخ مسته‌فا) دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو ده‌ركه‌وت كه‌وا مامۆستایه‌كی ئایینی به ناوی (عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د ئیسماعیل) ته‌مه‌ن (۷۱) ساڵ گوللـه‌یه‌كی له خۆیداوه‌و بۆته هۆی گیان له ده‌ست دانی".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه ناوبراو نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه، ته‌رمه‌كه هه‌ڵگیراوه‌و ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادی كرا".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسى هه‌ولێر هاتووە،"په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌م ڕووداوه كرایه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كرا، دادوه‌ر بڕیاریدا به وه‌رگرتنی وته‌ی داواكارانی مافی كه‌سی مردوو، لێكۆڵینهوش به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه".