دەمیرتاش نامەیەک ئاڕاستەی بەرهەم ساڵح دەکات

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی "هەدەپە" نامەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دەكات بەبۆنەی دەست بەكاربوونییەوە لە پۆستەكەی.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، سەلاحەدین دەمیرتاش لە نامەیەكدا بۆ د. بەرهەم نوسیوویەتی، "بە بیستنی وەرگرتنی سەرۆك كۆماری پۆستی نوێی جەنابت دڵخۆشبووم، هیوادارم لە كاتێكی ئاوەهایی ناخۆشدا، ئەم پۆستەی سەرۆك كۆمار، لەسەرەتادا بۆ تەواوی گەلی عیراق و تەواوی گەلەكەمان ببێتە وەسیلەی ئاشتی و دیموكراسی و ئارامی و ئازادی".

دەمیرتاش دەڵێت، "بەدڵ و جان پیرۆزبایی لە تۆ دەكەم، هیوادارم ئەم پۆستە بۆ گەلانی كوردستانی عیراق ببێتە مایەی خێر".

دەقی نامەكەی سەلاحەدین دەمیرتاش

بۆ بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق

بروسكەی پیرۆزبایی
بەبیستنی وەرگرتنی سەرۆك كۆماری پۆستی نوێی جەنابت دڵخۆشبووم، هیوادارم لە كاتێكی ئاوەهایی ناخۆشدا، ئەم پۆستەی سەرۆك كۆمار، لەسەرەتادا بۆ تەواوی گەلی عیراق و تەواوی گەلەكەمان ببێتە وەسیلەی ئاشتی و دیموكراسی و ئارامی و ئازادی، بەدڵ و جان پیرۆزبایی لەتۆ دەكەم، هیوادارم ئەم پۆستە بۆ گەلانی كوردستانی عیراق ببێتە مایەی خێر.
سەركەوتن.

سەلاحەدین دەمیرتاش
٢٢ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٨



PM:04:47:22/10/2018