ئیسکۆ هێرش دەکاتە سەر رۆناڵدۆ



فرانچیسکۆ ئیسکۆی یاریزانی هێڵی ناوەنی یانەی ریاڵ مەدرید، هێرشی توند دەکاتە سەر رۆناڵدۆ و رایدەگەیەنێت ئێمە بۆ یاریزانێک ناگرین کە لە یانەکە چووە.
ئیسکۆ ئەمڕۆ لە کاتی کۆنگرەی رۆژنامەوانی یاری ریاڵ مەدرید و ڤیکتۆریا پڵزن لە خولی یانە پاڵەوانەکان کە بڕیارە سبەی ئەنجام بدرێت، پرسیارێکی ئاڕاستە کرا لەسەر چوونی رۆناڵدۆ و کاریگەری بەسەر یانەکەوە ئەو یاریزانە وتی' ئێمە بۆ یاریزانێک ناگرین کە نەیویستبوو لە یانەی ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە.
دواتر رایگەیاند هەموومان بەرپرسین لە ئەنجامە خراپەکانی یانەکەو بەتەنها لۆپتیگی نیە، ئێمە بڕوامان بە تواناکانی ئەو راهێنەرە هەیە.




PM:06:27:22/10/2018