بەوێنە.. ئایا وەنەوشە تووشی رروداوی هاتوچۆ بووە؟

هونەرمەند، بەیان عوسمان لە فلمی " فەرهاد و شیرین " دەوردەبینێت و توووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت، لەسەر ئەو دیمەنە دەڵێت" وام دەزانی لەمەرگ نزیکم".

بەیان عوسمان کە ناسراوە بە وەنەوشەو خوشکی هونەرمەند هەواڵ عوسمانە لە تۆڕی کۆمەلآیەتی وێنەیەکی خۆی بلآوکردۆتەوە خوێنی بەسەرەوەو تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە.

"بەیان عوسمان" لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای "گەردەلوول" بوو کە به‌ ڕۆڵی "وەنەوشە" ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی "شیرین" دەرکەوت و لە درامای "ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش" ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی "خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە".
 

PM:09:31:22/10/2018