ناوی کاندیدەکانی پارتی و یەکێتی بۆ پۆستە وەزاریەکانی حکومەتی عێراق ئاشکرا دەبێت

کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستە وەزارییەکانی حکومەتی عێراق ئاشکرا دەبێت.

سەرچاوەیەکەی سیاسی ئاگادار بە سپی راگەیاند " ئاراستەی دابەشکردنی پۆستەکان لە حکومەتی ئایندەی عێراق بەرەو ئەوە دەچێت کە بە ٥٨ کورسی کورد لە پەرلەمانی عێراق، تەنها سێ وەزیری بەربکەوێت".

بەپێی ئەو زانیاریانە هەر سێ وەزارەتی دارایی و وەزارەتی کۆچ و کۆچەبەران و داد دەدرێت، بەکورد.

سەرچاوەکەی سپی ئاشکرای کرد پارتی د. فواد حسێنی بۆ پۆستی وەزیری دارایی کاندیدکردووە، هەروەها ڤیان دەخیلی ( ئێزیدی ) بۆ پۆستی وەزیری کۆچ و کۆچ بەران کاندیدکردووە.

سپی زانیوویەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش چاوی لەسەر وەزارەتی " داد "و کاندیدی بۆ ئەو پۆستە خالید شوانی و سمکۆ ئەسعەدە، بەلآم دەبێت بەبڕیاری مەکتەبی سیاسی دابنرێت و سبەی سێ شەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوەو یەکێک لە تەوەرەکانی یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە دەبێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان هەوڵی زۆری دا بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و کاندیدی بۆ ئەو پۆستەش زیاتر لە دەوری ناوی فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دەسووڕا، بەلآم ئاماژە سەرەتاییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە سەرۆکی حکومەتی عێراق هیچ جێگرێکی نەبێت.

کەمی ژمارەی وەزارەتەکانی کورد بۆ ناکۆکی نێوان هێزە کوردیەکان دەگەڕێتەوەلە کاتێێکدا شیعە بەهەردوو هاوپەیمانێتیەکە ١٢ وەزیر وەردەگرێت و سونەش ٦ وەزارەت. 



PM:11:06:22/10/2018