ئیسکۆ هێرش دەکاتە سەر رۆناڵدۆ و ئەویش وەڵامی دەداتەوە


ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، فرانچیسکۆ ئیسکۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیا، لە پێش یاری ڤیکتۆریا پڵزنی چیکی بەشداری کردو هێرشی کردە سەر رۆناڵدۆ و رایگەیاند ئەو ئێمە ناتوانین بۆ رۆناڵدۆ بگرین چوونکە ئەو نەیویست لێرە بمێنێتەوە.

دواتر رۆناڵدۆ بەشداری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کرد لە پێش یاری مانچستەریونایتدو وەڵامی ئیسکۆی دایەوەو رایگەیاند ، ئیسکۆ نایەوێت بگری، ئەمە شتێکی زۆر باشە، بەڵام کەس داوای لە ئەو نەکردووە کە هیچ کەسێک بۆ من بگری.
پاشان رۆناڵدۆ رەتیکردەوە قسە دەربارەی ئەنجامە خراپەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بکات و رایگەیاند ئەم پرسیارانە لە ئێستادا شیاو نیە لە من بکرێت دەربارەی ئەوان چونکە من نە لەو یانەیە ماوم نە یاریان بەرامبەر دەکەم.




PM:11:29:22/10/2018