یانەی بەرشەلۆنە نەیماری ناوێتەوە



یانەی بەرشەلۆنە رەتیدەکاتەوە جارێکی تر گرێبەست لەگەڵ نەیماری ئەستێرەی پێشووتری و یاریزانی ئێستای یانەی پاریس سانجێرمان بکات .
ئەمڕۆ بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند ، ئێمە  چاومان لەسەر گەڕانەوەی نەیمار نیە، ئەو بڕیاری چونیدا لە یانەکە، ئێمە تا ئێستا پەیوەندیمان لەگەڵ ئەو یاریزانە نەبووەو ئەگەر بڕیارێکیش لەسەر گەڕانەوەی بدرێت، ئەوا  ئیدارەی وەرزشی یانەکە بڕیار دەدات نەک من بە تەنها.
ئەم قسانەی سەرۆکی بەرشەلۆنە لە کاتێکدایە ، نەیمار پێشتر بە هاوڕێکانی راگەیاندبوو، پەشیمانە یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشتووەو حەز دەکات بگەڕێتەوە.
نەیمار لە هاوینی ٢٠١٧ بە بڕی ٢٢٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەرشەلۆنەوە چووە یانەی پاریس سانجێرمان.



PM:11:43:22/10/2018