سامان عومەر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

سامان عومەر، گۆرانیبێژی دیاری كورد، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی گۆرانییە نوێیەكەی بڵاوكردەوە.

سامان لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو گۆرانییە نوێیەی بڵاوكردەوە، كە بڕیارە لە داھاتوویەكی نزیكدا بڵاوی بكاتەوە.

لە ڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە "ئاوازی ئەو گۆرانییە نوێیە ھیچ مافێكی منی پێوە نییە و تێكڕای ئاوازەكەمان وەرگرتووە و تێكستەكەشی لەلایەن نامۆوە بۆ نووسراوە، بۆیە كەس ترش و خوێی پێوە نەكات".

سامان عومەر خەڵكی سلێمانییە و لە دەرەوەی وڵات دەژی، تا ئێستا خاوەنی چەندین ئەلبووم و ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییە.



PM:02:54:23/10/2018