پەروەردەی دەربەندیخان دانیشتوانی ناوچەکە ئاگاداردەکاتەوە

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان، ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم دانیشتوانی دەربەندیخان و دەورووبەری بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 23/10/2018، بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی دەربەندیخان لە ئاگادارییەکدا سەرجەم دانیشتوانی دەربەندیخان و دەوروبەری ئاگادار دەکاتەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە 28ی 10ی 2018 کاتژمێر 9ی بەیانی لە بەشی فرۆشگاکانی پەروەردەکەیان، زیادکردن بۆ ژمارەیەک فرۆشگا ئەنجام دەدرێت.

پەروەردەی دەربەندیخان لە ئاگادارییەکەیدا، ناوی ئەو قوتابخانانەی خستووەتە ڕوو کە فرۆشگاکانیان زیادکردنی ئاشکرایان بۆ دەکرێت.

ناوی ئەو قوتابخانانەی کە فرۆشگاکانیان زیادکردنی ئاشکرایان بۆ دەکرێت:

1ـ قوتابخانەی دەربەندیخان - قوتابخانەی برایەتی
2ـ قوتابخانەی نەوەر
3ـ قوتابخانەی بڵێسە
4ـ قوتابخانەی بانیخێڵان
5ـ قوتابخانەی پێشڕەو



PM:04:33:23/10/2018