خانمە هونەرمەندێکی بەناوبانگی کورد وازی لە کاری هونەری هێنا

شیلان عوسمان خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد وازهێنانی خۆی لە کاری هونەری ڕاگەیاند.
خانمە گۆرانیبێژ، شیلان عوسمان لە میانی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی نێت تی ڤی وازهێنانی خۆی لە کاری هونەری ڕاگەیاند دەڵێت بۆیە وازی هێناوە کە هونەری کوردی لە ئاستێکی نزمدایە.
شیلان عوسمان لەساڵی 1994 دەستكردوە بەكاری هونەریی، لەساڵی 1997 یەكەم بەرهەمی هونەری بەناوی عەشقباران تۆماركردوە‌و دواتر لەساڵی 1998 بەرهەمی ئەستێرە بارانی تۆماركردوە‌و تاساڵی 2003 چەندین كاری دیكەی هونەری كردوە. هەر لەهەمانساڵدا لەگەڵ هونەرمەند جەنگین  جەمال ژیانی هاوسەریی پێكهێناوە‌و خاوەنی دوو كچە بەناوی هێلین‌و بارین.



PM:09:07:23/10/2018