وادەی باران بارینە بەخوڕەکە ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری ئەمریکی ئاشکرایکرد کە شەپۆلێکی باران بارینی بە خوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی ئەکوا ویزەری ئەمریکی کە ماڵپەڕێکی تایبەتە بە کەش و هەوا ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەو ماڵپەڕە ئاشکراشی کردوە لەم مانگەدا تەنها ئەو دوو ڕۆژە لەم مانگەدا باران دەبارێت هەروەها پێشبینی ئەوەشدەکات کە تا کۆتایی ئەمساڵ بەفر لە هەرێمی کوردستاندا نەبارێت.



PM:11:21:23/10/2018