پۆلیس: لە هەڵەبجە گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ كوژرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند گەنجێکی 29 ساڵ درەنگانی ئەمشەو کوژراوە و دوای کەمتر لە 30 خولەک تۆمەتبارانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند سەعات 11ی ئەمشەو گەنجێگی تەمەن 29 ساڵ بە بە ناوی ر،ر بە چەقۆ و لە لایەن دوو براوە كوژراو دوای كەمتر لە 30 خولەك توانرا تۆمەتبارانی ڕوداوەكە دەستگیر بكرێن.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەی پۆلیسدا هاتووە بە فەرمانی دادوەرو بە پێی ماددەی 406 لەیاسی سزادانی عیراقی هەردوو تۆمەبار بەندن و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە



PM:11:55:23/10/2018