ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە فرۆشتنی چەك بە سعودیە

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بۆ كاروباری فەرماندەیی ناوەندی جارێكی دیكە ئاشكرایكردووە گرێبەستی فرۆشتنی چەك بە سعوودیە كە بە بەهای 110 ملیار دۆلار ساڵی 2017 لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ كراوە، بەبێ هیچ گۆڕانكارییەك وەك خۆی دەمێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "ئەلیەوم سابع"ی میسری، ئەریك پاهون، ئاماژەی بەوەكردووە جێبەجێكردنی گرێبەستی چەك بە ڕیاز، بەپێی بەرنامەی زەمەنی كەلە گرێبەستەكەدا دەستنیشان كراوە، دەڕواتە پێش.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكدا جەختی كردبووەوە كە كوژرانی جەمال خاشقچی، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی سعوودی لەناو كونسووڵگەریی سعووودیە لە ئیستەنبووڵ، نابێتە هۆی ئەوەی ئێمە واز لە سعوودیە وەك هاوپەیمان بهێنین و هاوكاریی سەربازی و دیپلۆماسیمان بەردەوام دەبێت.



AM:09:55:24/10/2018