شازادەی جێنشینی سعودیەلەسەر پرسی کوژرانی جەمال خاشچقی رایگەیاند، ئه‌نجامده‌رانیتاوانی کوشتنی خاشقچی راده‌ستی دادگا ده‌كرێن و پەیامێکیشی ئاڕاستەی ئەو کەس و وڵاتانە کرد کە دەیانەوێت بەهۆی ئەو پرسەوە درز بخەنە په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سعودیە و تورکیا.
محه‌ممه‌د بن سه‌لمان لە ماینی لە کۆڕبەندی "داڤۆس لە بیابان" لە ریازلە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی کوژرانی جەمال خاشقچی رایگەیاند، ئه‌و رووداوه بۆ هه‌موو سعودییه‌كان زۆر دڵته‌زێن بوو، چونكه ناوبراو هاووڵاتییه‌كی سعودی بوو. پێموایه بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیش رووداوێكی دڵته‌زێن بوو.
وتیشی، ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه راده‌ستی دادگا ده‌كرێن. ئه‌مه ئه‌ركی هه‌موو حكومه‌تێكه، كاتێك رووداوێكی دڵته‌زێن سه‌رهه‌ڵده‌دات، رێكاره‌كانی پێویست ده‌گیرێنه‌به‌ر.
محەممەد بن سەلمان پەیامێکیشی ئاڕاستەی ئەو کەس و وڵاتانە کرد کە دەیانەوێت بەوهۆی ئەو پرسەوە درز بخەنە پەیوەندی نێوان سعودیەو تورکیا و ئاماژەی بەوەكرد، دەزانن كه‌سانی زۆر هه‌ن هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌م دۆخه ناله‌باره بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لێنێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عه‌ره‌بستانی سعودی و توركیا بكه‌نه‌وه، بەڵام لێره‌وه په‌یامێكیان ئاراسته ده‌كه‌م، تاوەکو شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و شازادەی جێنشینی سعودیە كه ناوی محەممەد بن سەلمانه و سه‌رۆكێك به‌ناوی ئه‌ردۆغان له‌ژیاندا مابن، كه‌س ناتوانێت ئه‌و مه‌رامه‌ی به‌جێبگه‌یێنێت.
شازادە جەختی لەوەشكردەوە، کە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك درز له په‌یوه‌ندییه‌كانی تورکیا و سعودییە دروست نابێت و وتی،" ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو جیهان ده‌سه‌لمێنین كه هه‌ردوو حكومه‌ت له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ سزادانی هه‌ر تاوانبارێك. له كۆتاییشدا دادپه‌روه‌ری ده‌رده‌كه‌وێت".