ئه‌مڕۆ 25ی تشرینی یه‌که‌می 2018 باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له عێراق به‌بۆنه‌ی پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق، په‌یامێکی ئاڕاسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی و گه‌لی عێراق کرد.
له په‌یامه‌که‌دا هاتووه "پیرۆزبایی له عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌که‌ین به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌ڕابردوودا کاری له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی کردوه و له‌ئێستاشدا و له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ودا چاوه‌ڕێده‌که‌ین که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و عێراق به‌هێزتربن".
باس له‌وه‌شکراوه "پشتیوانی داواکاری گه‌لی عێراق ده‌که‌ین بۆ چاکسازی و پێکهێنانی حکومه‌تێکی چالاک، چاوه‌ڕێشده‌که‌ین که کاربکه‌ین له‌گه‌ڵیاندا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و ئاسایش و پێشکه‌وتن بۆ هه‌موو عێراقییه‌کان به‌دی بهێنرێت".
له کۆتاییشدا داواکراوه که سه‌رکرده عێراقییه‌کان به‌رده‌وامبن له پێکهێنانی ته‌واوی حکومه‌ته سه‌ربه‌خۆ و به‌هێزه‌که به‌پێی واده‌ی ده‌ستوری.