"هەندێکی کۆنە بەعسی و هەندێکیش پارەی تێنەکەیت کارناکەن"
نهێنی وەزیرەکانی حکومەتەکەی عەبدول مەهدی ئاشکرا دەکرێن

میدیا عێراقییەکان لە دوای دەرکەوتنی ناوی وەزیرەکان لە ڕاپۆرتەکانیاندا چەندین نهێنییان لەسەر وەزیرەکانی کابینە نوێکەی حکومەتی عێراق ئاشكرا کردووە، کە بە گوێرەی ئەو زانیاریانە وەزیر هەیە بە "تلفون ابو الدرهم" کە تەلەفۆنێکە تا پارەی تێنەکەیت کارناکات.

سامر غەزبان کە وەزیری نەوتی عێراقە، برای رائید عامرە کە لای عێراقییەکان ناسراوە و لێکۆڵەری ئەمن بوو لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا لە ئەمنی گشتی پێنجەم کە وانەیان لەسەر جەستەی ڕاستەقینەی مردووەکان خوێندووە.

د. نعێم روبەیعی وەزیری پەیوەندییە گشتییەکان، زابتی دەزگای هەواڵگیری عێراق بووە لە یەکێک لە کۆلێژە ئەهلییەکان لە نێوان ساڵی 1989 تا 1993، زۆرێک بە بەعسی ناوی دەبەن.

د. محەمەد عانی کە وەک وەکیل وەزیری پیشەسازی و کانزاکان کاردەکات بە تەلەفۆنی سەر جادەکان ناوی دەبرێت کە هەتا پارە تێنەکرێت ئەو کارناکات.

وەزیری لاوان و وەرزش، ئەحمەد ریاز یاریزانی تۆپی دەستی هەڵبژاردەی عێراق بووە هەندێک دەڵێن تێوەگلاوە لەگەڵ ڕێکخستنی قاعیدەدا و هاوکات خوشکزای جەمال کربولییە کە تێوەگلاوە لە مەلەفی گەندەڵی مانگی سوری نێودەوڵەتی. 

وەزیری تەندروستی، عەلاء عەبدولساحب عەلوانی بەوە ناسراوە کە زۆرێک لە خێزانەکەی بێشتر بەعسی بوون، باوکی وەزیری چاکسازی کشتوکاڵی بووە لە حکومەتەکەی سەدامدا.



AM:10:41:26/10/2018