لقى ڕانیه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، ڕایده‌گه‌یه‌نن، كه كادیرێكیان له‌لایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه، ده‌ستگیر كراوه.
هیوا گه‌یلانى، لێپرسراوى لقى ڕانییهى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌میدیاکانی حزبەکەی ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له‌كاتى نوێژى هه‌ینى له مزگهووتى سه‌روچاوه، ئاسایشى یه‌كێتى كادیرێكى یه‌كێتى لاوانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ناوى خۆشناو ئه‌نوه‌ر محه‌مه‌د، ڕفاند".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌و كادره دهستگیركراوهى پارتى، به‌رپرسی ناوه‌ندى چالاكى خۆشناوه‌تى یه‌كێتى لاوانه، وتیشى "ساڵانى ڕابردوو چه‌ند خۆپیشاندانێك له سنوورى ڕانییه و قه‌ڵادزێ ڕوویان دا، به‌ڵام یه‌كێتى به‌بێ هۆكارێكى دیاریكراو فه‌رمانى گرتنى بۆ كۆمه‌ڵێك كادیرى پارتى".
به‌رپرسی لقى ڕانییهى پارتى، وتیشی "پاش ڕفراندنى كادیره‌كه‌مان له‌لایه‌ن ئاسایشى یه‌كێتییه‌وه تائێستا هیچ سهرهداوێكى گرنگمان له‌سه‌ر چاره‌نووسی دهستنهكهووتوه، به‌ڵام ئێمه ئۆباڵى پاراستنى ژیانى ئه‌و كادیره‌مان ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى ده‌زگا ئه‌منیه‌كانى یه‌كێتى".
هاوکات ھەفتەی رابردوش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند ئەندام مەڵبەندێکیان لەناوچەی بادینان لەلایەن ئاسایشی ناوچەکەوە دەستگیرکرا.