شارا ئیبراهیم بەهۆی ئەم کارەوە رەخنەی توندی لێ دەگیرێت

خانمە پێشکەشکاری کورد"شارا ئیبراهیم" بەهۆی پرسیارێک لە میوانێکی پرۆگرامەکەی لەلایەن هەوادارانییەوە  بەتوندی رەخنە باراندەکرێت و هەموان پرسیارەکەی بە نەشیاو لەقەڵەمدەدەن.

لەمیانی بەرنامەکەیدا، شارا ئیبراهیم لە هونەرمەندی ناوداری کورد"زاهیر جەلال دەپرسێت، "حەزت دەکرد باڵات لەمە بەرزتر بوایە یان نا".

لە وەڵامدا زاهیر جەلال کە وادەردەکەوێت پرسیارەکەی زۆر لا نامۆیەو پێی ناخۆشە دەڵێت، "بچمە هەر جگایەک من هەر زاهیر جەلالم، لەبەر ئەوە سوپاس بۆ خوا کە منی بەمشێوەیە دروستکردووە، ئەگەر شتێکی لەمن سەندبێت شتێکی دیکەی پێ بەخشیوم، دوای خوا سوپاسی دایک و باوکم دەکەم".

لەبەرامبەر ئەم پرسیارەی شارادا ماوەی دوو رۆژە سەرجەم لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەی توندی لێدەگرن کە نەدەبوو ئەو پرسیارەی لەو هۆنەرمەندە بکردایە.


PM:06:18:27/10/2018