چەند بەرپرسێک هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی دەدەن...لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبوونەتەوە

ژمارەیەک بەرپرسی باڵای هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لەگەڵ بەرهەم ئەحمەد ساڵح کۆبوونەتەوە و هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی حزبەکەیان دەدەن.

بەرپرسێک لە ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئەو زانیاریانەی بۆ "سپی" پشتڕاست کردەوەو ئاشکرایکرد ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو حزبە پێیان باشە هاوپەیمانی هەڵبوەشێتەوە و بگەڕێنەوە ناو یەکێتی.

ئەو سەرچاوەیە کە داوای کرد ناوی نەهێنرێت وتیشی "ئەو بەرپرسانەی هاوپەیمانی چاویان بە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کەوتووە و ئەو بیروڕایە ئاڵوگۆڕکراوە کە هاوپەیمانی هەڵوەشێتەوە.

وتیشی "ئەم ڕایە لای زۆرینەی هاوپەیمانی ڕەتدەکرێتەوە و دەمانەوێت وەک حزبێکی سەربەخۆ بمێنینەوە".

هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە سەرۆکایەتی بەرهەم ساڵح لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوو کورسی پەرلەمانی بردەوە، بەڵام بەر لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرهەم ساڵح گەڕایەوە ناو یەکێتی و حزبەکەش بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی نەکرد.



PM:07:01:29/10/2018