خوولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان رێگا خۆشدەکات بۆ پەرلەمانتارە نوێکان و رۆژی چوار شەممە دوا کۆبوونەوەی خۆی سازدەکات.
لە راگەیاندراوێکدا سەرۆکایەتی ئێستای پەرلەمانی کوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات رۆژی چوارشەممە ئامادەی دوا کۆبوونەوەی ئەم خوولەی پەرلەمان بن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوكه.....
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (1)ی نائاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌مه رێكه‌وتی 2018/10/31، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (8) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)و بڕگه‌ی یه‌كه‌م له مادده‌ی (19)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بریاریدا دانیشـتنی ژماره (1)ی نائاسایی خولی به‌هاره، ســـاڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له سه‌عات (12)ی نیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 31/10/2018 بێت، به مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان وتاری به‌ڕێز جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌م بۆنه‌یه‌وه، تكایه له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئیمینكی
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق