ئەمڕۆ سەرنشینێک لە سەرنشینانی فڕۆكە ئیندۆنیزییەكە دوایین ساتەكانی ژیانی خۆی و سەرنشینەكانی دیكە تۆمار دەكات لەکاتی کەوتنە خووارەوەیدا.
لە رووداوەكەدا 181 سەرنشین و 8 تیمی فڕۆكەی هێڵی ئاسمانیی ڵایۆن ئێری ئیندۆنیزی گیانیان لەدەست داو ئەو سەرنشینەش یەکێکە لەوانەی دەمرن و ئەو گرتەڤیدیۆیە دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە لە ناو مۆبایلەکەیدا دۆزراوەتەوە.
لەو دیمەنەدا كە چەند خولەكێك پێش تێكشكانی فڕۆكەكە تۆماركراوە، سەرنشینەكانی فڕۆكەكە بە دەنگی بەرز نزا دەكەن و شایەتمان دەهێنن.