‌ئەنجومەنی دادوەریی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەسەندكرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ تشرینی یەکەم، دادگای تێهەهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی پەسەند کرد.

سەمەد بێتواتەیی، ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەندكردووە.

ئەو ئەندامەی نەجومەن ئاماژەی بەوەشكرد، پەسەندكردنەكە كەمێك لەمەوبەر گەیشتووەتە دەست كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی كوردستان.

رۆژی ٣٠ی ئەیلول هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، ٢٠ی ئەم مانگەش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی راگەیاند.




PM:12:35:30/10/2018