هەر سێ لایەنی " گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو " كە لە هەڵبژاردنی (30)ی ئەیلولدا ناوزەد دەکەن ساختەكارییان بەرامبەر كراوە
بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجومەنی دادوەری رەتدەکەنەوە.
بزوتنەوەی گۆڕان سەرباری رەتكردنەوەی ئەنجامەكە، دەشڵێت بڕیارەكەی ئەنجومەنی دادوەری شەرعیەتدانە بەتەزویرەكەی (30)ی ئەیلول.
بزووتنەوەی گۆڕان سەرباری رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، دەشڵێت "بڕیارەكەی ئەنجومەنی دادوەری شەرعیەتدانە بەتەزویرەكەی (30)ی ئەیلول".
ئەو بزووتنەوەیە کە بەپێی ئەنجامەکان ١٢ کورسی بدەستهێناوە، دەڵێت " دوای تێپەڕبونی یەك مانگی تەواو بەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی كوردستاندا و پاش تۆماركردنی هەزار و چل و پێنج سكاڵای لایەنە سیاسییەكان و لەدوای خستنەڕوی دەیان بەڵگەی ساختەكاری، دوای كۆمسیۆن، ئەنجومەنی دادوەریش ئەنجامەكەی پەسەند كرد".
یاسین حه‌مه‌عه‌لی ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان راگه‌یاندووە" ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ئێمه خستوماننه‌ته‌ڕو هه‌مو به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر و راست و دروستن، ئه‌مه درێژكراوه‌ی ئه‌و ته‌زویر و سخته‌كارییه‌یه كه له رۆژی هه‌ڵبژاردندا له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، هاوكات شه‌رعیه‌تدانه به‌و ته‌زویره. ئه‌م سیناریۆیه له‌هه‌مو هه‌ڵبژاردنێكدا دوباره ده‌بێته‌وه".
عوسمان كاروانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان بە میدیای گۆڕانی راگەیاندووە "سیسته‌می دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كێكه له‌و سیسته‌مانه‌ی كه پێویستی به چاكسازی هه‌یه، به‌شێكی سیسته‌می دادوه‌ری له‌ژێر پرسیاری جددیدایه كه ئه‌مه مه‌ترسیدارترین شته چونكه ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر وڵات و شوێنێكدا سیسته‌می دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ نه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه بارودۆخی وڵات به‌ره‌و كه‌ناری باش ناڕوات.
کۆمەڵی ئیسلامیش پێیوایە ئه‌و بڕیارەی دادگا ده‌ستی سیاسیی له پشته‌وه‌یه.