پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنى چوار سه‌رپێچیكارى له سنورى شاره‌زوور راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ١ی تشرینی دووەم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له لاپەڕەی تایبه‌تى خۆى له فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه "مه‌فره‌زه‌یه‌كی بنكه‌ی پۆلیسی دارستانی ژینگه‌ی (وارماوا) سه‌ر به به‌شی شاره‌زوور له ده‌رچونێكی مه‌یدانیدا توانیان (4) هاوڵاتی ده‌ستگیر بكه‌ن كه سه‌رقاڵی ڕاوكردنی باڵنده‌ی كێوی بوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "هاوكات توانرا ده‌ست بگیرێت به‌سه‌ر (2) ئۆتۆمبێل و (24) دا‌و و (2) دووربین و (31) باڵنده‌ی كێوی دا، خۆشبه‌ختانه جارێكی تر سه‌رجه‌م باڵنده‌كان ئازادكران و گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشتی كوردستان".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەکە ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیركراوه‌كان ڕێكخرا و ڕاده‌ستی دادگا كران بۆ ڕێكاری یاسایی".