ھێلی لەڤ بە ستایلی جێنیفەر لۆپێزەوە دەردەکەوێت

ھێلی لەڤ، خانمە گۆرانیبێژ و سەماکارو فاشیۆنی کوردی دانیشتوی ئەمەریکا، نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاو کردەوە کە لەشێوەیە ستایلی جێنیفەر لۆپێزدا خۆی گۆڕیووەو لاسایی ئەو دەکاتەوە. 

 شەوی ڕابردوو 31/10/2018، ھێلی لەڤ دوو وێنەی نوێی خۆی بە جلێکی سپی لەگەڵ  وێنەی جێنیفەر لۆپێزی ئەستێرەی گۆرانی ئەمەریکی لە تەنیشت یەکدی داناوە و ئاماژەی بەوە داوە، کە ھەواداری ئەو خانمە گۆرانیبێژە ئەمریکییەیە و بە ستایلی ئەو دەرکەوتووە.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە ھێلی لەڤ لەدایکبووی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٨ لە ورمێ ، کچە هونەرمەند و گۆرانیبێژ و سەماکەر و ئەکتەری کوردە ، بەرهەمەکانی زۆربەی بە زمانی ئینگلیزیین ، لەسالی ٢٠١٣ بەهۆی گۆرانی "Risk It All” ناسرا ، لەساڵی ٢٠١٤ لە فیلمی (Mardan) , هێلین لەئێستادا لە لۆس ئانجلەس لەئەمریکا دەژی. 



PM:04:20:01/11/2018