کتێبێکی نوێی نەوشیروان مستەفا بە ناونیشانی کورد و کوردستان لە تێگەیشتنی ڕاستی و لغة العرب دا بڵاوکرایەوە.
لیژنەی پاراستنی ئەرشیفی نەوشیروان مستەفا کتێبی کورد و کوردستان لە تێگەیشتنی ڕاستی و لغة العرب دا بڵاوکردەوە کە وەک ئاماژەی پێکراوە ئەم کتێبە ڕەشنوس بووە و نەوشیروان مستەفا بە هۆی کۆچی دواییەوە نەیتوانیوە پێێدا بچێتەوە .
کتێبەکە لەلایەن چیا نەوشیروان مستەفاوە پێشکەشکرایەوە و لە سێ بەش پێکهاتووە و بەشی یەکەمی بریتییە لە کورد و پرۆپاگەندەی جەنگیی ئینگلیز، "تێگەیشتنی ڕاستی" (1918-1919)
بەشی دووەمیشی تەرخانە بۆ کورد لە ڕۆژنامەوانی عەرەبیی عێراقی دا، گۆڤاری "لغة العرب" بە نمونە و بەشی سێیەمیشی تەرخانە بۆ زێىار و بارزان لە بیرەوەرییەکانی عەبدولعەزیز قەساب دا.