کاتێک ژنان بەرەو تەمەن دەڕۆن ئەم شتانە لەجەستەیاندا ڕوودەدات



هەموو کەس ئاگاداری ئەوەیە کە تەمەنی پیری ناخۆشترین و بێزارترین تەمەنە بەجۆرێک جگە لەوەی مرۆڤ جوانی ڕووخساری  و هێز و توانای لەدەست دەدات ڕووبەرووی چەندین نەخۆشیش دەبێتەوە .
 ئەووشتانەی کەبەسەر جەستەی ژنان  دێن لەتەمەنی پیریدا ئەمانەن:

ـ  لاواز بوونی میزەڵدان و کەم ڕاگرتنی میز:  ئەم حاڵەتە بەزۆری لەژناندا بەدی دەکرێت کاتێک بەرەو پیری دەچن توانای کۆنترۆڵ کردنی میزەڵدانیان نامێنێت هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ مناڵ بوون.  لەلێکۆڵینەوەیەک دا ئەوەیان ئاشکرا کردووە ڵە ٪٤۰ ژنان لەتەمەنی ٤۰ ساڵیدا توانای کۆنترۆڵ کردنی میزەڵدانیان نامێنێ.

ـ  ڕووتانەوەی قژ:  هەتا بەرەو تەمەن بڕۆی مووی جەستە دەست دەکات بە وەرین بەتایبەت قژ .

ـ  ڕووانی موو لەسەر ڕووخسار : ژنان لەتەمەنی   پیریدا  هۆڕمۆنی ئیسترۆجین کەم دەبێتەوە لە جەستەیاندا و هۆڕمۆنی تێستێسترۆن زیادەکات ئەمەش وادەکات موو لەدەوورووبەری چەناکەو پەنجەی پێیاندا زیادبکات.

ـ هەبوونی ئازار لەکاتی سێکسدا:  زۆربەی ئەو ئافرەتانەی تەمەنیان گەوورە بووە لەکاتی سێکسدا هەست بە ئازار دەکەن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ووشک بوونەوەی زێیان بۆیە حەزی سێکسی لای ئافرەتانی تەمەن گەوورە کەم دەبێتەوە.

ـ سەرچاوە: health zone

وە: هە- ف



PM:09:28:03/11/2018