باشترین چارەسەری سرووشتی بۆ ووشک بوونی پێست
گۆڕانکاری کەش و هەوا دەبێتە هۆی لەناوبردنی پێست لەبەر ئەوەی هەتا کەش و هەوا بەرەو ساردی بڕوا پێست زیاتر ووشک دەبێت بۆیە پێستمان پێویستی بە ئاگادارییەکی زۆر زیاتر دەبێت لەکاتی ساردبوونی کەش و هەوادا لێو ووشک دەبێت ، پێستی دەست زبر دەبێت، پاژنەی پێ شەق دەبات، پێست بەزۆری توێک هەڵ ئەیا ، ئەمانەش زیانێکی زۆر بە پێستت دەگەینن، بۆیە گەر هەستت کرد پێستت ووشک بووە ئەم چارەسەرە سرووشتیانە بەکار بهێنە.
ـ دوو کەووچک ئەڤەکادو
ـ زەردێنەی هێلکە یەک
ـ دوو کەووچک هەنگووین
هەموو ئەم پێکهاتانە بدە لە عەسارە تا بەجوانی تێکەڵ دەبن دوواتر بیدە لە پێستت بۆ ماوەی ۳۰ـ٤٥ خولەک پاشان بە ئاو بیشۆ . ئەمەش وادەکات پێستت شێداروو نەرم ببێت.
ـ ماسکی شۆڤان: ماسکی شۆڤان یەکێکە لەباشترین ماسکەکان بۆکاتی سەرما لەبەر ئەوەی دەبێێتە هۆی شێدار و پاکردنەوەی پێست .
ئامادەکردنی:
شۆڤان
هەنگوین
ماست
هەر سێکیان بەجوانی تێکەڵ بکە بیدە لە پێستت بۆ ماوەی ۳۰ خولەک. وا باشترە هەفتەی دووجار بەکار بهێنرێن.
وە: هە -ف
سەرچاوە: https://theindianspot.com/
PM:09:40:07/11/2018