ڤیدیۆ:مانچستەریونایتد یەکەم شکستی لەم وەرزە توشی یۆڤانتۆس کرد


لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو لە گروپی هەشتەمدا، یانەی مانچستەریونایتد توانی یەکەم شکست لەم وەرزە توشی یانەی یۆڤانتۆس بکات و یاریەکەی ٢-١ لێبباتەوە.
هەرچەندە یانەی یۆڤانتۆس سەرەتا بە گۆڵی رۆناڵدۆ پێشکەوتن ، بەڵام یانەی مانچستەریونایتد لە خولەکەکانی ٨٦ و ٩٠ دوو گۆڵیان لە لایەن ماتاو ئەلێکس ساندرۆ بە هەڵە کردو یاریەکەیان ٢-١ بردەوە.
بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی مانچستەریونایتد بووە ٧ خاڵ و دووەمی گروپەکەیەتی و یانەی یۆڤانتۆسیش بە ٩ خاڵ یەکەمە.





AM:01:30:08/11/2018