یانەی بەرشەلۆنە پێکانی کۆتینیۆی رایگەیاند
ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە پێکانی یاریزانی بەتوانای یانەکەی کۆتینیۆی راگەیاند.
یانەی بەرشەلۆنە لەبەیاننامەیەکی رەسمیدا بڵاویکردۆتەوە، کۆتینیۆ بۆ ٢ تا ٣ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لە رانیدا توشی پێکانی ماسولکە بووە.
بەهۆی پێکانەکەشەوە کۆتینیۆ بەشداری یاری ریاڵ بیتس و ئاتلەتیکۆ مەدرید ناکات لە گەری دوانزەو سیانزەی خولەکەدا.
PM:02:09:08/11/2018