به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی شه‌هیدان و ئەنفالکراوانى سلێمانى ڕایگەیاند، هەر خوێندکارێکى شەهیدانى سەنگەر خوازیارە لە خوێندنگەى سابیسى نێوده‌وڵه‌تى بخوێنێت سەردانیان بکات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانى سلێمانى لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاندووە، ئاگاداری نەوەى سەربەرزى شه‌هیدانى سەنگەر(کچەزا و کوڕەزا) دەکەین، هەر خوێندکارێک خوازیارە لە خوێندنگەى سابیسى نێوده‌وڵه‌تى بخوێنێت تاوه‌كو ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ى داهاتوو ١٢ى ١١ى ٢٠١٨ فۆڕم پڕبكاتەوە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، لەگەڵ خوێندنگەى سابیسى نێوده‌وڵه‌تى له سلێمانى لەسەر ١٢ كورسى خوێندن ڕێککەوتوون و ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ى داهاتوو ١٣ى ١١ى ٢٠١٨ به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنیان تیروپشك بۆ ناوه‌كان ده‌كرێت.