کەشناسی راگەیەندراوێکی لەسەر بارانبارین بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەکات ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ناوچەکانی سلێمانی کردووە كەركوك و خانەقین و خورماتووش بگرێتەوە.

بەپیی پێشبینییەکانی کەشناسی كەشناسی ئەو شەپۆلە باران بارینەی پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە درێژەی هەیە، تا ئێستا بێجگە لە سلێمانی چەند ناوچەیەكی دیكەشی گرتووەتەوە، وەكو پێنجوێن و ماوەت و دوكان كە بڕێكی زۆری بارانی لێ باریووە.

کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەكرێت شەپۆلە بارانبارینەكە كەركوك و خانەقین و خورماتوو و بگرێتەوە.


PM:07:45:08/11/2018