گەرمیان...هاوڵاتییەک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

 پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند،هاوڵاتییەكی تەمەن 36 ساڵی  بەهۆی تەزووی كارەباوە لە ناحیەی قەرەتەپە گیانی لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێکدا عەلی جەمال قەدوری، وتەبیژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨ی تشرینی دووەم لە گوندی نیزامی سەر بەناحییەی قەرەتەپە هاوڵاتیەك هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار.

وتیشی هاوڵاتییەکە ناوی
 (موهەنەد ئەحمد یاسین)ەو لە دایكبووی ساڵی 1982ە کە بەوتەی كەسوكارەكەی ئەو هاوڵاتییە لەناو دوكانەكەی خۆیدا دەستكاری كارەبای كردووە و كارەبا گرتوویەتی بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.




ئه‌م بابه‌ته ‌1048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:03:08/11/2018