تەقینەوەیەک لە موسڵ روویداو ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران وبرینداربوون

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە ٨ی تشرینی دووەم ئۆتۆمبێلێك لە بەری راستی مووسڵ تەقیەوە،بە پیی زانیارییە سەرەتاییەکان هەشت كەس كوژران و چوار كەسی دیکەش بریندار بوون 

لەدوای رووداوەکە ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووی شارەكە و سەركردە لە هاوپەیمانی "قەرار"ی سونلە تویتێکدا رایگەیاند، "ئەمە دووەمین تەقینەوەیە لە ماوەی سێ رۆژدا، تەنها چەند كاتژمێرێك بەسەر لێدوانی نەجم جبووری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوادا تێپەڕیوە، كە لێدوانی بەرپرسێكی پارتی لەبارەی تێكچوونی دۆخی ئەمنی مووسڵ بەدرۆ خستبووەوە".

ئەوەشی نووسیووە، لەبری خۆ بەزلزانی و بیانوو هێنانەوە بۆ دۆخی خراپی شارەكە، بڕۆن بەدوای هۆكارەكانی خراپبوونی دۆخی ئەمنیدا بگەڕێن و كێشەكان چارەسەر بكەن.

بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەبەردەم چێشخانەیەکی قەرەباڵغدا ڕوویداوە بەناوی چێشتخانەی ئەبو لەیلا.

ئەوەش سێیەمین تەقینەوەیە کە لەم هەفتەیەدا لە موسڵ رویداوەو، سێ رۆژ پێش ئێستاش تەقینەوەیەكی تر شارەكەی كردبووە ئامانج.
 



PM:08:22:08/11/2018