کەشناسی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمیری رابردووی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رێژەی باران بارینی 12 كاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی کەشناسی  لە ماوەی 12 کاتژمێری رابردوودا لە سلێمانی 10 ملیم و لە زاخۆ 1.5 ملیم و لە ئامێدی 0.4 ملمی و لە بامەڕنی 0.2 ملیم باران باریوە.

هەروەها  لە بازیانیش 0.2 ملیم و لە دەربەندیخان 1.2 ملیم و لە دوكان 11.4 ملیم و لە كەلار 1.0 ملیم و لە مەیدان 0.8 ملیم و لە مانكێش 0.4 ملمی و لە قەڵادزە 1.4 ملیم و لە ماوەت 3.6 ملیم بارانباریووە.

کەشناسی ئەوەشی خستوەتەڕوو کە هەر لەو ماوەیەدا لە حاجی ئۆمەران 0.4 ملیم و لە پێنجوێن 12.2 ملیم بارانباریووە.


PM:11:05:08/11/2018