کەرکوک... پێشمەرگەیەک بە دەستڕێژی گولـلە گیانی لەدستدا

لە گوندێکی سەربە قەزای داقوق لە باشوری کەرکوک لەلایەن کەسانی نەناسراوە تەقە لە گەنجێک کراو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری "سپی" کەوتوون، لە گوندی هەفتەغار سەربە قەزای داقوق لە باشوی کەرکوک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقە لە گەنجێک کرا و دەست بەجی گیانی لەدەستدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، گەنجەکە ناوی "شێرزاد معەمەد ئەمین"ە کە پیشەی پێشمەرگە بووە لە لیوای ١٦ی هێزەکانی پێشمەرگەو باوکیشی ئاسایشی پارتییە، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەکەی تەقەی لێکراوەو کوژراوە.




ئه‌م بابه‌ته ‌3948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:22:08/11/2018