جەلەولا..شەڕ لە نێوان داعش و هێزە ئەمنییەکان روویدا

چەکدارانی داعش به‌ چه‌كی هاوه‌ن بۆردومانی جه‌له‌ولا و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ریان كرد و بەوهۆیەوە هاوڵاتییەک کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 8ی تشرینی دووه‌م، داعش گولـلە هاوەنێکی ناوە بە  گوندی ئیسلاحەوە لە ئەنجامدا هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی، کە به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بە كوژراوه.

هاوکات له‌ گوندی "تبج"یشه‌وه‌ چه‌كدارانی داعش له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی جومێله ‌و چاغات، هێرشیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی سووپای عێراق و روبەروبونەوە لە نێوانیان روویدا.

بەپیی زانیارییەکان لە ئێستادا شەرەکە کۆتایی هاتووە، نەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی زیانه‌كان نه‌زانراوە.


ئه‌م بابه‌ته ‌2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:11:36:08/11/2018