شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی رۆژی پێنجشەممەی لە موسڵ بڵاوکردەوە و رایگەیاند ١٣ کەس کوژراون و برینداربوون.
لە راگەیەنراوێکدا شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، "لە ئەنجامی هێرشه تیرۆریستییه‌کەی ئێواره‌ی رۆژی پێنجشەممە ٨ی تشرینی دووەم،کە له‌ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبیلێكی مینڕێژكراوه‌وه له نزیك یه‌كێك له چێشتخانه‌كانی ناوچه‌ی مووسڵ جه‌دیده ئهنجامدرم دوو كه‌س کوژران و ١١کەسی دیکە برینداربوون.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەوەشی خستووەتەروو،جگه له زیانی گیانی، زیانی ماددیش به خان‌و و بینایه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌كه گه‌یشتووه.