کۆمپانیای ماسنجەر بەمنزیکانە تایبەتمەندییەکی گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی زیاد دەکات کە ماوەیەکی زۆرە لەلایەن زۆرێك لە بەکارهێنەرانییەوە داوا کراوە و بە پێویست دەزانرێت.
ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ماسنجەر بڕیاریداوە تایبەتمەندیی سڕینەوەی نامە زیاد بکات پاش ناردنی، ئەمەش لەدوای ئەوە هات کە ئەم تایبەتمەندییە لە وەتسئەپدا دانرا و بە پێویست زانرا کە لە ماسنجەریشدا هەبێت.
تا وەکو ١٠ خولەك لەپاش ناردنی نامەکە بەکارهێنەران لە توانایاندا دەبێت لەڕێگەی هەڵبژاردنی "UNSEND" مەسجەکە بگەڕێننەوە.
لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە لەلای بەشێك لە بەکارهێنان بەردەستە و دەتوانن بەکاری بهێنن و لە داهاتوودا بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.