کۆڵبەرێکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.

 رێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی تشرینی دووەم لە سنوری ئاسنوێی سەر بە شاری مەریوان هێزە ئەمنییەکانی ئێران پۆلێک کۆڵبەریان داوەتەبەر دەستڕێژی گولـلە ولە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی گەنج  کوژراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، کۆڵبەرە کوژراوەکە ناوی(غالب کویک)ەو خەڵکی گوندی دزەوەن-ە
 هاووڵاتییە خێزاندار بووە و باوکی دوو منداڵە

رێکخراوی هەنگاو باسی لەوەشکردووە، دوای رووداوەکە
 تەرمی کۆڵبەرە کوژراوەکە بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.

ساڵانە بە دەیان کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە رێگا سەخت و پڕمەترسییەکانی سنورەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکوژرێن و گیان لەدەستدەدەن.




PM:07:51:11/11/2018