کرێکارانی کۆمپانیایەک گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی تشرینی دووەم، ژمارەیەک لە کرێکارانی کۆمپانیای گارێکس بەهۆی کەمبونەوەی موچەکانیان بۆ نزیک لە نیوەی پێشووی گردبوونەوەیەکی  لەبەردەم ناحیەی حاجیاوا ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

لەو گردبوونەوەیەدا کرێکارانی پاککەرەوەی شکارتەو سەروچاوە و حاجیاوای سەر بە کۆپانیای گارێکس داوای ئاسایی کردنەوەی موچەکانیان دەکەن کە لە ئێستادا مووچەکانیان لە 400 هەزارەوە بۆ 250 هەزار کەمکراوەتەوە.

حەیدەر خزر محەمەد کرێکاری کۆمپانیاکە بە "سپی" راگەیاند "ماوەی پانزە ساڵە کرێکارم، سەرەتا لەشارەوانی بوم دواتر هاتینەسەر کۆمپانیای گارێکس".

وتیشی، "
خاوەنی سێ منداڵم و دوولەمنداڵەکانم نەخۆشی تالاسیمایان هەیەو، ماوەی سێ مانگە پارەی کرێ خانوم نەداوە بەهۆیەوە خاوەن خانوەکە دەیەوێت دەرم بکات، ئایا بە 250 ژیان دەکرێت، ئەوەزوڵمێکە لەئێمەی دەکەن".

لایخۆشییەوە ئەزوەر جەعفەر، بە ڕێوەبەری ناحیەی حاجیاوا لە لێدوانێکیدا بۆ "سپی" ئاماژەی بەوە کرد،" ئێمە لەگەڵ ئیدارەی راپەڕین گفتوگۆمان کردووە و بڕیارە بە گرێبەستەکاندا بچنەوەو بەپێی یاسا و بە گوێرەی گرێبەست مەمەڵە لەگەڵ بابەتەکە بکرێت، ئەگەر موچەکانیشیان کەمکرابووەوە ئەوا دەبێت وەک پێشووی لێ بکرێتەوە". 



AM:10:14:12/11/2018