سەرکردایەتی یەکگرتوو بڕیار لەسەر چەندان گۆڕانکاری دەدات و کۆنگرەی حیزبەکەشیان پێدەخەن.
لە بەغی کۆتایی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی کە ئەمڕۆ دوو شەممە بەسترا، تیایدا هاتووە " جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوونێكی كارا و بنیاتنه‌ر و به‌شدارینه‌كردنی یه‌كگرتوو له كابینه‌ی نوێ ی حكومه‌تی هه‌رێم ."
هەروەها ئەو حیزبە بڕیاریداوە چه‌ندین گۆڕانكاری ئەنجامبدات له پۆسته سه‌ره‌كیه‌كانی حزب له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن .
به‌لاغی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
بسم الله الرحمان الرحیم
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 12/11/2018 ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌سه‌ر په‌رشتی به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی گرێدا له پاش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر راسپارده‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه كه له (25/10/2018) له شاری دهۆك ئه‌نجامیدا بوو ..
له‌به‌ر رۆشنایی ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی راسپارده‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه وه‌رگیرا :
یه‌كه‌م / جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوونێكی كارا و بنیاتنه‌ر و به‌شدارینه‌كردنی یه‌كگرتوو له كابینه‌ی نوێ ی حكومه‌تی هه‌رێم .
دووه‌م / ئه‌نجامدانی چه‌ندین گۆڕانكاری له پۆسته سه‌ره‌كیه‌كانی حزب له‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن .
سێیه‌م / بڕیاردان له‌سه‌ر پێشخستنی كۆنگره‌ی گشتی حیزب بۆ ماوه‌ی (6) شه‌ش مانگ .
چواره‌م / پێكهێنانی لێژنه‌یه‌ك بۆ پۆڵێنكردنی به‌شی دووه‌می راسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی و ئاماده‌كردنی پرۆژه و میكانزمی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی .
له‌كۆتاییدا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م قۆناغه‌ی كه له پێشه تا كاتی كۆنگره‌ی داهاتووی حیزب هه‌موو ئۆرگان و ده‌زگاكان و ئه‌ندامان پێویسته وزه و لێهاتنه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی خۆ رێكخستنه‌وه و خۆنوێكردنه‌وه و زه‌مینه سازكردن بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و تێپه‌راندنی قۆناغی رابردوو ..
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی
یه‌كگرتوو ئیسلامی كوردستان
12/11/2018