بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە، خوێندکارانی بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆی سلێمانی ئەمشەو رێگای سەرەکی سلێمانی – تاسلوجەیان داخست.
ئەمشەو دوو شەممە بهشێك له خوێندكارانی بهشه ناوخۆییهكانی قلیاسانی زانكۆی سلێمانی گردبونهوهیهكی ناڕهزایهتیان لەسەر شەقامی سلێمانی – کەرکوک ئهنجامدا و داوای خزمهتگوزاری دهكهن.
ئەو خوێندکارانە بەهۆی کەمی ئاو و بەتایبەتی ئاوی گەرم و خزمەتگوزاریەکانی ترەوە لە دۆخێکی خراپدان و ئەمەش ناچاریکردوون کە ئەو گردبوونەوەیە ئەنجامبدەن.
چەند خوێندکارێکی بەشە ناوخۆیەکان باس لەوە دەکەن کە هەرچی بەرپرسە لە شارەکەدا بەسەریان کردۆتەوەو کەموکوڕیەکانی بەشە ناوخۆیەکانیان پێراگەیاندن و تا چارەسەری بکەن، بەڵام سوودی نەبووە.